کوردستانی

فڕۆکەخانەی هەولێر رێگەی نەدا فڕۆکەیەکی ئێرانی بنیشێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فڕۆکەخانەی هەولێر رێگەی نەدا فڕۆکەیەکی ئێرانی بنیشێتەوە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایدەگەیەنێت، رێگەمان بە فڕۆکەیەکی ئێرانی نەداوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بنیشێتەوە، بەهۆی ئەوەی کە پێشتر ئاگادارییان نەکردووینەتەوە.

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ فڕۆکەیەک لە ورمییەوە هاتووەتە ئاسمانی هەولێر، بەڵام لەبەرئەوەی پێشتر ئێمەیان لەو گەشتە ئاگادارنەکردووەتەوە و هیچ مۆڵەتێکی فەرمی و نوێنەریان نییە، رێگەمان نەداوە فڕۆکەکە بنیشێتەوە".

سەبارەت بە جۆری فڕۆکەکە ئاماژەی بەوەکرد "بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێمە فڕۆکەکە فڕۆکەیەکی گەشتیاری بووە و گەڕاوەتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "پێشتر لەو گەشتە ئاگادارنەکراوینەتەوە و هیچ مۆڵەتێکی فەرمییان نەبووە بۆ نیشتنەوە"، وتیشی "ئێمە چەند شوێنێکی دیاریکراومان هەیە بۆ راگرتنی فڕۆکە لە فڕۆکەخانەکەمان، لەبەر ئەوە هەر فڕۆکەیەک کە گەشتدەکات بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەبێت پێشتر ئاگادارمان بکاتەوە، بۆ دابینکردنی شوێنی نیشتنەوە".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan