کوردستانی

پارتی لە پرۆسەی سیاسیی عیراق دەکشێتەوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی لە پرۆسەی سیاسیی عیراق دەکشێتەوە؟
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بەشیک لە چاودێرانی سیاسیی کورد دەڵێن "لەئێستادا پرسی کشانەوەی پارتی لە پرۆسەی سیاسیی عیراق، بژاردەیەکە و دەبێت لە بەرچاو بگیرێت"، ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەو حزبە لە سلێمانی- هەڵەبجە، دەڵێت "هەرگیز شتی وا روونادات، چونکە پارتی رۆڵێکی کاریگەردەگێڕێت لە پرۆسەی سیاسیی عیراق".

لە لێدوانێکی تایبەت بۆ مەودا میدیا سەبارەت بە پرسی کشانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پرۆسەی سیاسیی عیراق، ئاری هەرسین،  ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی (سلێمانی - هەڵەبجە)ی پارتی رایگەیاند "هەرگیز پارتی دیموکراتی کوردستان لە پرۆسەی سیاسیی عیراق ناکشێتەوە، چونکە پارتی هێزێکی کاریگەرە و رۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پرۆسەی سیاسیی عیراقدا".

سەبارەت بە پرسی سەرۆک کۆماریش وتی "ئێمە کاندیدی خۆمان هەیە بۆ سەرۆک کۆماری عیراق و تا دواسات پشتگیری دەکەین"، سەبارەت بە پرسی سەرۆک کۆمار لەگەڵ یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد "دەبێت ئەو پۆستە لەگەڵ یەکێتی بە رێکەوتن و لێکتێگەیشت پڕبکرێتەوە".

هاوکات لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رەوتی سەدر دەڵێت "سەرەڕای کشانەوەی رەوتی سەدر پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەو رەوتە ئاساییە".

ئەو ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی (سلێمانی - هەڵەبجە)ی پارتی وتیشی "لەئیستادا پەیوەندیمان لەگەڵ هەموو لایەنەشیعەکان باشە". دەشڵێت "پێویستە حکومەتی داهاتووی عیراق لەسەر بنەمای تەوافق پێکبهێندرێت".

ر. ئ. 
Qaiwan
Qaiwan