کوردستانی

کاتی دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە راگەیەندرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای ئەوەی کاتی دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دواکەوت بڕیارە سبەینێ سێشەممە مووچەی مانگی حوزەیران وەربگرن.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە یەکێک لە لیواکانی پێشمەرگە بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشتر بەهۆی بوونی کێشە لە یەکێک لە لیواکان هێزەکانی هاوپەیمانان بڕیاری راگرتنی مووچەی مانگی شەشی لیواکانی دا بە مەبەستی چارەسەکردنی کێشەکە و لابردنی ئەو ناوانەی کە دووبارەیە".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وت "کێشەکە چارەسەرکراوە سبەینێ سێشەممە 5ی تەموزی 2022 مووچەی مانگی حوزەیرانی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan