کوردستانی

سەڵاحەدین بەهادین: هەوڵی دەرەكی و ناوخۆیش بۆ دوورخستنەوەی ئیسلام لە كورد شكستی هێناوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەڵاحەدین بەهادین: هەوڵی دەرەكی و ناوخۆیش بۆ دوورخستنەوەی ئیسلام لە كورد شكستی هێناوە
مەودا میدیا-

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو رایدەگەیەنێت بەدرێژایی مێژوو هەوڵی دەرەكی و ناوخۆیش بۆ دوورخستنەوەی ئیسلام لە كورد شكستی هێناوە، ئاماژە بەوەشدەکات سەركردەكانی كورد دەرس و عیبرەتیان لە پەرتبوون و ناتەبایی وەرنەگرتووە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 4ی تەموزی 2022 سەلاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەك لە كادرانی سنووری مەڵبەندی یەكی سلێمانی كۆبوەوە و رایگەیاند "بەدرێژایی مێژوو هەوڵی دەرەكی و نێوخۆیش بۆ دورخستنەوەی ئیسلام لە كورد شكستی هێناوە، چونكە مێژوو ئەوەی سەلماندووە كە ئیسلام خزمەتی گەورەی بە سەرجەم گەل و نەتەوە جیاوازەكان كردووە، لەنێویشیاندا گەلی كورد كە  پڕاوپڕە لە زاناو سەركردەی دیار كە پەروەردەكراوی ئیسلام بوون و جیهانی ئیسلامیش شانازی پێوەكردوون".

لەبەشێكی تری وتەكانیدا  ئەمینداری گشتی یەكگرتوو تیشیكی خستەسەر بارودۆخی عیراق و هەرێمی كوردستان و ئاماژەی بەوەدا "سەركردەكانی كورد دەرس و عیبرەتیان لە پەرتبوون و ناتەبایی وەرنەگرتووە كە زۆربەی شكستی شۆڕش و خەباتی کورد بەهۆی ناتەبایی و خۆخۆری هاتووەتە ئاراوە".

لەكۆتای دیدارەكەدا سەلاحەدین محەمەد بەهادین  تشیكی خستەسەر بارودۆخی ناوخۆی حزب و جەختیكردەوە "كە هیوادارین كادر و ئەندامانمان لە رێڕەوی مێژووی خۆیان و پەروەردەی نەوەكانمان بە پەروەردەیەكی میانڕەویی ئیسلامیانە بەردەوام بن، چونكە كۆمەڵگەی كوردی لە هەمووكات زیاتر پێویستی  بە تاكی پەروەردەكراو هەیە و ئەوەش لە بەرنامەی یەكگرتوودا بەرجەستەبووە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan