کوردستانی

تەندروستیی سلێمانی داوایەک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی سلێمانی داوایەک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت ماوەی هەفتەیەک دەبێت رێژەی تووشبووانی کۆرۆنا بەرزبووەتەوە، داواشی لە هاوڵاتییان کرد پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزبن و ڤاکسین وەربگرن.

سامان شێخ لەتیف، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی هەفتەیەک دەبێت رێژەی تووشبووانی کۆرۆنا بەرزبووەتەوە، بەڵام رێژەی تووشبووانی کۆلێرا لە سلێمانی جێگیرە و رۆژانە لە نێوان 50 بۆ 100 کەس سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن بەهۆی سکچوون و رشانەوە".

لەبارەی نیشانەکانی کۆرۆنا ئاماژەی بەوەکرد "ئەمجارەش نیشانەکانی کۆرۆنا هەمان نیشانەی پێشووترە، بەڵام حاڵەتەکان باشن حاڵەتی تووندی تێدانییە و هیچ تووشبوویەک نییە داخڵی نەخۆشخانە کرابێت".

بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی سلێمانی داوای لە هاوڵاتییان کرد، پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی بن و ئەوانەشی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە ڤاکسین وەربگرن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan