کوردستانی

رێگەیەک بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێگەیەک بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە کە ئەمشەو و سبەی شەو بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە رێگەی تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.

لە راگەیەندراوەکەی هاتوچۆی سلێمانی هاتووە "بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکات کە بەمەستی نۆژەنکردنەوە تۆنێلی پێشرەو ئەمشەو و سبەی شەو  لە کاتژمێر 9:00 شەو تا 5:00 بەیانی دادەخرێت".

هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "پێویستە شۆفێران رێگەی سەر شاخی ئەزمەر بە کاربهێنن تا کاتی کردنەوەی تۆنێلەکە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan