کوردستانی

لە بەغداوە پارەیەک گەیشتە هەرێمی کوردستان و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بەغداوە پارەیەک گەیشتە هەرێمی کوردستان و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت
مەودا میدیا-

بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان حکومەتی عیراق بڕی 501 ملێۆن دیناری بۆ هەرێم ناردووە و سبەینێ دەستبە دابەشکردنی دەکرێت. 

تارا ئەنوەر قەرەداغی، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی داواكانی موڵكداری رایگەیاند "بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو هاوڵاتییانەی لە سەردەمی رژێمی پێشووی عیراق موڵكەكانیان دەستی بەسەرداگیراوە و لەدەستیانداوە لە شارەكانی هەرێم لەلایەن لیژنەی دادوەری دەستەكەمانەوە داوایان پێشكەشكردووە و ئێستاش پلەی كۆتایی وەرگرتووە و قەرەبوودەكرێنەوە و 47 كەس سوودمەنددەبن لەم قەرەبووكردنەوەیە".

ئاماژەی بەوەکرد "بە ئامانجی قەرەبوو كردنەوەیان بڕی 501 ملیۆن دینار لە بەغداوە گەیشتووەتە هەرێم و سبەی و دووسبەی پارەكە بەسەر ئەو هاوڵاتییانە دابەشدەکرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan