کوردستانی
شەڕ روویدا و کارمەندێکی دژە تیرۆر کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
درەنگانی شەوی رابردوو لە شەقامی پشتێنەیی کەرکوک نزیک بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کەرکوک لەنێوان چەند گەنجێک شەڕ روویدا کە دەمانچە و چەقۆی تیادا بەکارهات لەئەنجامدا کارمەندێکی دژەتیرۆر کوژرا و چەند گەنجێکی دیکەش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، درەنگانی شەوی رابردوو لە شەقامی پشتێنەیی کەرکوک نزیک بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی کەرکوک شەڕ بە چەقۆ و فیشەک لەنێوان چەند گەنجێک دروستبوو، لەئەنجامدا گەنجێک کە پیشەی کارمەندی دژە تیرۆری یەکێتییە بەناوی (محەمەد نەجات شەریف) تەمەن 25 ساڵ) دانشتووی گەڕەکی پەنجا عەلی بەچەقۆ کوژرا.
هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، دوو گەنجی دیکەش بەناوەکانی (بێوان نەوزاد نەجات) تەمەن 21 ساڵ دانشتووی گەڕەکی پەنجا عەلی و (بەرزان ئیبراهیم کەریم) تەمەن 27 ساڵ دانشتووی گەڕەکی ئازادی بە فیشەک بریندارکران.
س.ر

بیروڕا