کوردستانی
پرۆژەیەک لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان رایدەگەیەنێت زەوییان دراوەتێ بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، ئاماژەی بەوەشکرد بەم زووانە بەردی بناغەی پرۆژەکە دادەنن.
سامان حسێن، سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان لەبارەی کارەکانی دابەشکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون بەسەر خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "کارەکان بە باشی دەڕۆن و زەوییەکەمان وەرگرتووە کە دەکەوێتە لای گەڕەکی قولەرەیسی لە شاری سلێمانی، لەئێستادا سەرقاڵی رووپێویکردنی زەوییەکەین، بۆئەوەی پلان بۆ شێوازی دروستکردنی پرۆژەکە دابنێین کە خۆی 120 یەکەیە بۆمان دەرچووە".
سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان وتی "کارەکان بەرەو کۆتایی دەچن و بەم زووانە بەردی بناغەی پرۆژەکە دادەنێین و دەست بە دابەشکردنی فۆڕمەکان دەکەین بەپێی ئەو مەرجانەی کە دایدەنێین".
لەماوەی رابردوودا لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا بە دابەشکردنی ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر خاوەن پێداویستییە تایبەتەکاندا.
س.ر

بیروڕا