کوردستانی

جوتیار عادل: دەبێت بەپێی یاسای کاری کچە مۆدێلەکان رێکبخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


جوتیار عادل: دەبێت بەپێی یاسای کاری کچە مۆدێلەکان رێکبخرێت
مەودا میدیا- 

 وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەرکی حکومەتی هەرێم پاراستنی شیرازەی کۆمەڵایەتی و سیستەم و ئادابی گشتییە، ئاماژە بەوەشدەکات یاسای دیجیتاڵ میدیا لە هەرێمی کوردستان نییە، تەنها یاسای سزاکان هەیە.

د. جوتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی نزیک پارتی راگەیاندووە "ئەرکی حکومەتی هەرێمی كوردستان پاراستنی شیرازەی کۆمەڵایەتی و سیستەم و ئادابی گشتییە، بۆ بابەتی كچە مۆدێلەكان ئێمە لە چوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی كوردستان و عیراق مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدەكەین و رێگە نادەین شیرازەی كۆمەڵگە تێك بدرێت".

ئەوەشی وتووە  "یاسای دیجیتاڵ میدیا لە هەرێمی کوردستان نییە، تەنها یاسای سزاکان هەیە، بۆیە ئێمە بەپێی یاسا كار دەكەین و رێگە بە كاری نایاسایی نادەین".

جوتیار عادل لەبارەی رێكخستنەوەی كاری كچە مۆدێلەكان یان دەنگۆی رەوانەكردنەوەی هەندێك لەوانە بۆ ئەو وڵاتەی لێیەوە هاتوون وتی"حکومەت رێز لە هەموو پیشەیەک دەگرێت، بەڵام بەپێی یاسا پێویستە ئەو كارە رێکبخرێت و بەرژەوەندیی گشتی و ئازادیی تاک و کۆمەڵگە رەچاو بكرێت، ئێمە هیچ كەسێكمان بۆ وڵاتی خۆی رەوانە نەكردووەتەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan