کوردستانی

دەست بە دابەشکردنی بەنزینی 690 دیناری دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بە دابەشکردنی بەنزینی 690 دیناری دەکرێتەوە
مەودا میدیا-

 پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی بەنزینی 690 دیناری دەکرێتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات ئەگەر ناردنی بەنزینی 690 دیناری بەردەوام بێت یارمەتیدەرێکی گەورە دەبێت بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزینی بازرگانیش.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە ئەمڕۆ سێشەممە 5ی تەموزی 2022 بەنزینی 690 دیناری کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە دابین دەکرا، هاتووەتەوە بۆ سلێمانی و دەست بە دابەشکردنی دەکەین."
 
ئاماژەی بەوەشکرد "هەموو ئەو بەنزینانەی هەمانە وامانکردووە بەسەر هەموواندا دابەشی بکەین، بەڵام ئەولەویەتمان داوەتە گواستنەوەی گشتی، بەتایبەتی پاس و تەکسی، بە زیادبوونی بڕەکەشی بە دڵنیاییەوە هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک دەگرێتەوە".
 
ئەوەشی خستەڕوو "ئەمشەو 10 تانکەرمان لە بەنزینی 690 دیناری پێگەیشتووە، ئومێد دەکەم بەردەوام بێت، ئەگەر بەردەوام بێت یارمەتیدەرێکی گەورە دەبێت بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزینی بازرگانیش".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan