کوردستانی
هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە لەناو منداڵان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، پەتایەك لەناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە كە بەتای بەرز و قوڕگ ئێشە و سەرئێشە و بەشێكیان لووت تەڕییان هەیە دەناسرێتەوە.
پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، پەتایەك لەناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە كە بەتای بەرز و قوڕگ ئێشە و سەرئێشە و بەشێكیان لووت تەڕییان هەیە دەناسرێتەوە.
پشدەر عەبدوڵڵا ئیسماعیل، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان لە سلێمانی رایگەیاند، دوو هەفتە بەر لە ئێستا بڵاومانكردبووەوە، تووشبوون بە كۆرۆنا لەناو منداڵاندا رووی لە هەڵكشان كردووە بۆیە بەشێكی زۆری ئەوانە تووشبووی كۆرۆنان.
باسی لەوەشکردووە، لە ماوەی دوو رۆژدا و لەدوای وەرگرتنی چارەسەر بارودۆخیان باش دەبێت، بۆیە پێویستە سەروو تەمەن 12 ساڵ ڤاكسین وەربگرن.
دەشڵێت "پێویست بە ترس و دڵە راوكێ ناكات، پێویست ناكات چارەسەری زۆر بەكاربهێنرێن، چونكە كۆرۆناش ڤایرۆسە و لەگەڵ تەواوبوونی سووڕەكەیدا تووشبووەكە باش دەبێت".
لەم كاتانەدا سەردانی پزیشكی پسپۆڕی منداڵان و نەخۆشخانەی منداڵان بكەن:-
1. تای بەرز.
2. هۆشی باش نەبێت.
3. رشانەوەی هەبێت.
4. خواردنی بۆ نەخورێت.
5. ووشكبوونەوەی هەبێت.
6. گەشكەی هەبێت.
ر. ئ
بیروڕا


