کوردستانی

خشتەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە رۆژانی جەژن راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


خشتەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە رۆژانی جەژن راگەیەندرا
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، ئەگەر کەشوهەوا وەک ئێستابێت و خواست لەسەر کارەبا زیادنەکات بەهۆی گەرماوە, رۆژانی جەژن دەتوانین کاتژمێرێک زیاتر کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان بدەین.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەوەی لە رۆژانی جەژندا دامودزگا حکومەییەکان نییە، دەتوانین ئەو کارەبایەی دەدرێت بەوان بیگێڕینەوە بۆ هاوڵاتییان، بەوەش دەتوانین کاتژمێرێک کارەبای نیشتیمانی زیادبکەین ئەگەر پلەکانی گەرما بەرزنەبنەوە و خواست لەسەر بەکارهێنان زیادنەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەئێستادا بە تێکڕا 15 بۆ 16 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت، رەنگە رۆژانی جەژن بتوانین 16 بۆ 17 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتییان بدەین".

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا ئاستی بەرهەمێنانی كارەبای نیشتمانی نزیکەی سێ هەزار و 500 مێگاواتە و خواست چوار هەزار و 500 مێگاواتە.

ر. ئ



Qaiwan
Qaiwan