کوردستانی

دوای جەژن دەست بە دابەشکردنی ئەم پارەیە دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای جەژن دەست بە دابەشکردنی ئەم پارەیە دەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی سەربە وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازی رایدەگەیەنێت، بڕێکی دیکە پارە هاتۆتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کە بریتییە لە شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2022، دوای جەژن دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان  رایگەیاند "بڕێکی دیکە پارە هاتۆتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کە بریتییە لە شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 بەم شێوەی خوارەوە:-

-سلێمانی و هەڵەبجەی: بڕی 32 ملیار و 600 ملیۆن دینار.
-هەولێر: بڕی 2022 ملیار دینار.
-دهۆک: بڕی 14 ملیار دینار .

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەپاش پشووەکانی جەژنی قوربان رێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو دەکرێت ودەست بە دابەشکردن دەکرێت، بەسەر جوتیاران بەپێی رۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆکان.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan