کوردستانی

روونکردنەوەیەک لە ئاوی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک لە ئاوی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، هەندێک لایەن دەیانەوێت کێشەی کەمبوونەوەی ئاو بقۆزنەوە بۆ "مەرامی سیاسی بەر تەسک و سۆزی هاوڵاتییان بکەنە قۆچی قوربانی"، لەکاتێکدایە هەموان دەزانن شوێنە بەرزەکان کەمتر لە پێویست ئاویان بۆ دەچێت.

لە روونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاوی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات "سەرەڕای قەیرانی دارایی کە بەرۆکی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیمانی گرتووەتەوە، بەڵام بە هیمەتی کارمەندان بێ گوێدانە هیچ پشوو بۆنەیەک شەوڕۆژمان خستۆتە سەریەک تا بەو پەڕی تواناوە ئاوی خاوێن دابین بکرێت".

باسی لەوەشكردووە "راستە بە هۆی زیاتر پێویستی ئاو لەم وەرزە گەرمەدا، بەهۆی سروشتی بەرزو نزمی لە گەڕەکەکاندا، شوێنە بەرزەکان کەمتر لە پێویست ئاویان بۆ دەچێت، بەڵام هەندێک گەڕەکیش دەرخستەیان بۆ ئامادەکراوە و رەوانەکراون بۆ پرۆسەی تەندەرین وەک گەڕەکی شارەوانی".

راشیگەیاندووە "لێرەولەوێ هەندێک لایەن دەیانەوێت کێشەکە بقۆزنەوە بۆ مەرامی سیاسی بەر تەسک و سۆزی هاوڵاتییان بکەنە قۆچی قوربانی".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan