کوردستانی
کاتی کۆتایی هاتنی ئەو بایەی ئێستا هەیە راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، ئەو بایەی ئێستا ناوچەکەی گرتووەتەوە تا کۆتایی هەفتە بەردەوامی دەبێت، دەشڵێت "پلەکانی گەرما لە رۆژانی جەژندا چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە".
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی لە لێدوانێکدا سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژانی جەژن بە مەودا میدیای راگەیاند "بەراورد بە ئێستا پلەکانی گەرما لە رۆژانی جەژندا بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، بەجۆرێک دوو بۆ پێنج پلە بەرزدەبێتەوە، لەدوای جەژنیش پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەبێت تا کاتی نادیار".

سەبارەت بەو بایەی ئێستا هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە بەتایبەت شاری سلێمانی، ئاماژەی بەوەکرد "ئەو بایەی ئێستا رووی لە ناوچەکەکردووە بە بای باکووری رۆژهەڵات ناسراوە، و تا کۆتایی هەفتە بەردەوامدەبێت، و بەگوێرەی کات و شوێن خێراییەکەی دەگۆڕێت".
ئەوە لەکاتێکدایە سەرەڕای بەرزی پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەئێستادا بایەک هەڵی کردووە، لە هەندێک ناوچە خێراییەکەی زۆرە و بەهیزە.
ر. ئ
بیروڕا