کوردستانی

وەزیری تەندروستی داوایەکی بەپەلە لە حکومەتی هەرێم دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری تەندروستی داوایەکی بەپەلە لە حکومەتی هەرێم دەکات
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوادەكات بەپەلە 62 بەركەوتووی چەكی كیمیایی هەڵەبجە بۆ نەشتەرگەری رەوانەی ئێران بكرێن.

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە و داوا دەکات، 62 بەركەوتوووی چەكی كیمیایی بەپەلە رەوانەی وڵاتی ئێران بكرێن بۆ نەشتەرگەری چاو.

وەک لە نووسراوەکەی وەزیری تەندرستیی هەرێم ئاماژەی پێکراوە، ئەوکەسانە دەبێت لە زووترین کاتدا نەشتەرگەریان بۆ بکرێت، بۆئەوەی نابینا نەبن کە بۆ چارەسەرکردنیان بڕی 262 ملیۆن دیناریان دەوێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan