کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی چەند پرسێکی گرنگەوە کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی چەند پرسێکی گرنگەوە کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجام بدات لەبارەی چەند پرسێک و یەکێکیش لەو پرسانە بریتییە لە خستنەڕووی داهات و خەرجییەکانی شەش مانگی ئەمساڵە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی حوزەیرانی 2022 ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات". 

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم تەوەرانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس:

- راپۆرتێک سەبارەت بە پێشڤەچوون و ئاستەنگەکانی بەردەم داخستنی شوێنەکانی فرۆشتنی چەک و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت.

- پێشنووسی پڕۆژە یاسای نوێی کار.

- راپۆرتی دارایی هەرێم لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی 2022 بۆ خستنەڕووی داهات و خەرجییەکان.

- هەنگاوە دەستووری و یاساییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی گوشارە ناڕەواکانی وەزارەتی نەوتی عیراق.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan