کوردستانی

لە رووداوێکدا کەسێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە رووداوێکی هاتوچۆدا پیاوێکی تەمەن 49 ساڵ گیانی لەدەستدا، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی تەموزی 2022 تەرمی کەسێک گەیەنdرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە پیاوێکی تەمەن 49 ساڵە بەهۆی رووداوی ماتۆرسکیلەوە گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دوای رێکارەکان تەرمەکەی لەلایەن تیمی فریاکەوتنی خێرا 122ی بەڕێوەبەرایەتیمان رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan