کوردستانی

کوشتارگەی سلێمانی پلانی رۆژانی جەژن رادەگەیەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کوشتارگەی سلێمانی پلانی رۆژانی جەژن رادەگەیەنێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

کوشتارگەی سلێمانی پلانی رۆژانی جەژن رادەگەیەنێت و ئاماژە بەوەدەکات لە یەکەم و دووەم رۆژی جەژنی قوربان کوشتارگە کراوە دەبێت بەڕووی هاوڵاتییاندا.

شاڵاو عارف، لێپرسراوی ستافی پزیشکی کوشتارگەی قەرەگۆل لە سلێمانی  بە مەودا میدیا رایگەیاند "بە هەوڵی هەموولایەک توانراوە لە سلێمانی حاڵەتی تای خوێبەربوون کۆنترۆڵبکرێت و هیچ حاڵەتێک تۆمارنەکرێت، بەڵام ترسمان هەیە لە رۆژانی جەژندا پەتای خوێبەربوون بڵاوبێتەوە، چونکە لەژێر کۆنترۆڵ و پشکنینی پزیشکی کوشتار ناکرێت و بەرکەوتن لەگەڵ خوێن و پاشماوەی ئاژەڵ زیاددەبێت".

لەبارەی کردنەوەی کوشتارگەی سلێمانی لە رۆژانی جەژندا ئاماژەی بەوەکرد "یەکەم و دووەم رۆژی جەژنی قوربان کوشتارگەی سلێمانی کراوە دەبێت و هاوڵاتییان دەتوانن لەڕێگەی ئەو ژمارەیەی دانراوە لە پەیجەکەمان ناو تۆماربکەن بۆ کوشتارکردن لەلایەن ئەو تیمە پزیشکەی کە هەیە لەناو کوشتارگەی سلێمانی، هەروەها رۆژانی سێیەم و چوارەم کوشتارگە نۆژەندەکرێتەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan