کوردستانی

خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە گەڕانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە گەڕانەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ساڵانی 2018 و 2019ی هێزەکانی پێشمەرگە گەڕایەوە، ئاماژە بەوەشدەکات شایستەکانیشیان گەڕاوەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی تەموزی 2022 وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ دوای رەزامەندی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ساڵانی 2018 و 2019ی هێزەکانی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە".

ئاماژە بەوەکراوە "دوای بڕینی رێکارە یاساییەکان و تەواوکردنی رۆتینیاتی ئیداری خشتەی پلە بەرزکردنەوەی مانگەکانی نەورۆز و ئەیلولی هەردوو ساڵەکانی 2018 و 2019ی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بە شایستەییەوە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە و فەریق روکن عیسا عوزێر, سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە واژۆی لەسەر کرد و  رێکارە ئیدارییەکانی بۆ دەگیرێتەبەر".

سەرۆکی ئەرکان رایگەیاند "کە کارکراوە بۆ تەواوکردنی خشتەکانی 2018 و 2019ی یەکەکانی 70 و 80, موژدە بە ئەفسەرانی یەکەکانی 70 و 70 دەدات کە لەنزیکترین کاتدا، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەی ئەوانیش دەردەچێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan