کوردستانی
حەوت کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی تەموزی 2022 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی حه‌وت تۆمه‌تباری راگەیاند كه له‌ناو بازاڕه‌كانی سلێمانی گیرفانی هاوڵاتییانیان بڕیبوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه ئه‌منییه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه بۆ رۆژانی پێش جه‌ژن له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی و شوێنه‌گشتییه‌كان دایڕشتووه، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی ناوبازاڕی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد، كه گیرفانی هاوڵاتییانیان بڕیبوو".
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه "له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان و قه‌ره‌باڵغی بازاڕه‌كان، پۆلیسی سلێمانی پلانێكی ئه‌منی توندوتۆڵی داڕشتووه، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیان و رێگریكردن له‌هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو به‌تایبه‌تی تاوانی دزیكردن، هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه ئه‌منییه‌دا مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی ناوبازاڕی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان حه‌وت تۆمه‌تباریان له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی ده‌ستگیركرد، كه دزییان هاوڵاتییان كردبوو".
ئەوەشخراوەتەڕوو "هه‌ریه‌ك له تۆمه‌تباران (ا، س) له‌دایكبووی 1993، (ع، م) له‌دایكبووی 1981، (م، ا) له‌دایكبووی 2007، (ر، ا)، له‌دایكبووی 1965، (س، ص) له‌دایكبووی 1983، (ا، ط) له‌دایكبووی 1982 و (ع، م) له‌دایكبووی 1969، به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 446 له یاسای سزادان راگیراوان و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".
س.ر

بیروڕا