کوردستانی

باری نائاسایی راگەیاندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


باری نائاسایی راگەیاندرا
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

رۆژنامەوان و چاودێرێکی سیاسیی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسی و هەڕەشەکانی تورکیا و هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان باری نائاسایی راگەیاند.

هۆزان عەفرینی، رۆژنامەوان و چاودێری سیاسیی رۆژئاوای کوردستان لە لێدوانێکدا تایبەت بە راگەیاندنی باری نائاسایی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان، بۆ مەودا میدیا دەدوێت و رایدەگەیەنێت "لەدوای هێرشە بەردەوامەکانی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا و هەڕەشەکانی ئەم دواییەی تورکیا و کردنە ئامانجی شوێنی گشتی و ناوچەی دانیشتوانی مەدەنی، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوا هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخەکە کرد و باری نائاسایی راگەیاند".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای دیموکراسی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان دوو بڕیاردرا، یەکەمیان راگەیاندنی بارنی نائاسایی لە تەواوی رۆژئاوای کوردستان، دووەم رووبەڕووبوونەوەی هەر هێرش و هەڕەشەیەک کە لەلایەن تورکیا و گرپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتەوەبێت".

باسی لەوەشكرد "راگەیاندنی باری نائاسایی وەک وەڵامێکە لە بەرانبەر هێرشە یەک لە دەوای یەکەکانی تورکیا کە لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کە زەمینییەوە ئەنجامی دەدات".

ر. ئ




Qaiwan
Qaiwan