کوردستانی

هەولێر؛ دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر؛ دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند، کە پێشتر بە پێی مادەی (456) لە یاسای سزادان داواکراوبوون.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد "بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ر. ع. ا) و (ک. س. ا) دەستگیر کرد، کە بەپێی مادە (456) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبوو".

باسی لەوەشکردووە "تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر لە جۆری (هێرۆین)دا گیرا".

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو "پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا و رادەستی دادگە کران".
ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan