کوردستانی
بەبێ پەیڕەوکردنی ئەم 10 رێکارە رێگە بە قوربانی‌کردن نادرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رێكاره‌كانی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له جه‌ژنی قوربانی بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی رێكاره‌كانیش "پێویسته ئاژه‌ڵه‌كان له‌سه‌ربڕخانه‌ی فه‌رمی سه‌رببڕدرێن بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پزیشكی ڤێتێرنه‌ری تایبه‌تمه‌ند پشكنینی پێش سه‌ربڕین و دوای سه‌ربڕینیان بۆ ئه‌نجامبدرێت".
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی به‌تایبه‌تی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون كه له‌ئێستادا هه‌یه، به‌رێوه‌چوونی مه‌راسیمی قوربانیكردنیش به‌شێوازێكی ته‌ندروست و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی ژیانی هاوڵاتییان جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م رێكارانه‌ی خواره‌وه، به‌مه‌به‌ستی په‌یڕه‌وكردنیان له‌لایه‌ن هاوڵاتییان و هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆجێبه‌جێكردنیان:

رێكاره‌كانی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له جه‌ژنی قوربان:
یه‌كه‌م: له رۆژانی جه‌ژنی قوربان كوشتارگه‌كان كراوه‌بن و پزیشكی فێتێرنه‌ری له كوشتارگه هه‌ڵده‌ستێت به‌و ئه‌ركه‌ی به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان بۆی دیاریكراوه.
دووه‌م: ناوی ئه‌و كوشتارگانه‌ی كه له رۆژانی جه‌ژن كراوه‌ن له میدیاكان و یه‌كه كارگێرییه‌كان رابگه‌یه‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتییان ئاژه‌ڵه‌كانیان له‌م كوشتارگانه سه‌رببڕن .
سێیه‌م: پێویسته ئاژه‌ڵه‌كان له سه‌ربڕخانه‌ی فه‌رمی سه‌رببڕدرێن بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پزیشكی ڤێتێرنه‌ری تایبه‌تمه‌ند پشكنینی پێش سه‌ربڕین و دوای سه‌ربڕینیان بۆ ئه‌نجامبدرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له ده‌ره‌وه‌ی سه‌ربڕینخانه‌كان رێگه پێدراو نییه.
چواره‌م: پێویسته ئاژه‌ڵه‌كه ساغ بێت و هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشی نه‌بێت و گه‌نه (قڕنه) و مشه‌خۆری ده‌ره‌كی له‌سه‌ر نه‌بێت .
پێنجه‌م: به‌كارنه‌هێنانی هه‌ر جۆره ده‌رمانێك بۆ ئاژه‌ڵه‌كان، هه‌ر ئاژه‌ڵێك ده‌رمانی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی پێدرابێت نابێت راسته‌وخۆ سه‌ر ببڕدرێت و پێویسته ماوه‌ی سه‌ربڕین دوای چاره‌سه‌ركردن به‌ده‌رمان، به‌پێی رێنمایی پزیشكی ڤێتێرنه‌ری تایبه‌تمه‌ندی خودی ده‌رمانه‌كه بێت .
شه‌شه‌م: پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی قوربانی ئه‌نجام ده‌دات گشت رێكاره‌كانی خۆپارێزی به‌كاربهێنێت به تایبه‌تی به‌كارهێنانی ده‌ستكێش ....هتد .
حه‌وته‌م: رێنمایی هاوڵاتییان بكرێت كه 24 كاتژمێر گۆشت له ساردكه‌ره‌وه‌كان هه‌ڵبگرێت دواتر به كاربهێنرێت .

هه‌شته‌م: فرێنه‌دانی پاشماوه‌ی سه‌ربڕین و ئاژه‌ڵ له شه‌قام و كۆڵان و بازاڕ ..هتد.
نۆیه‌م: رێنمایی هاوڵاتییان بكرێت له كاتی دابه‌شكردنی گۆشتی قوربانی پێویسته كیسی نوێ و رون و بێ ره‌نگ به‌كاربهێنرێت.

ده‌یه‌م: له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی گۆشت ره‌چاوی پله‌ی گه‌رمی گونجاو بكرێت .
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا