کوردستانی
تەنها هەڵەیەک پێنج کەسی کردە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یەکی گه‌وره‌ی شۆفێرێكی بارهه‌ڵگر، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له رووداوێكی هاتوچۆدا كه‌سێك كۆتایی به‌ژیانی هات و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
فازڵ حاجی، وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگەی سه‌ره‌كی هه‌ولێر گوێر، له نزیك گوندی عه‌لیاوا، ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر هه‌وڵیدا له ئۆتۆمبێلێكی به‌رده‌می تێپه‌ڕبێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ حسابێك بۆ ئۆتۆمبێلی به‌رانبه‌ری بكات كه به‌ئاراسته‌ی پێچه‌وانه له سایدی به‌رانبه‌ر ده‌ڕۆیشت، بۆیه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی مانۆره‌كه كه‌وته سه‌ر رێڕه‌وی تۆیۆتا لاندكرۆزێك و پێكدادان دروستبوو".
باسی لەوەشکردووە "له ده‌ره‌نجامی ئه‌م هه‌ڵە گه‌وره‌یه كه‌سێك كۆتایی به‌ژیانی هات و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، له لێكۆڵینه‌وه‌شدا شۆفێری بارهه‌ڵگر به‌خه‌تاباری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه دانرا، چونكه هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی هه‌ڵه‌ی ئه‌نجام دابوو".

له په‌یامێكیشدا فازڵ حاجی ده‌ڵێت "تكایه ئێوه‌ش ئه‌وه مه‌كه‌ن و هه‌ركاتێك به‌نیازبوون مانۆره‌كه ئه‌نجامبده‌ن له شه‌قامه تاكسایده‌كان كه بۆهاتن و چوون به‌كاردێن، سه‌ره‌تا حسابی سایدی به‌رانبه‌ر بكه‌ن و دواتریش حسابی خێرایی ئه‌و ئۆتۆمبێله بكه‌ن كه ده‌تانه‌وێت تێپه‌ڕێنن، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌وه بڕیاربده‌ن و بزانن كه‌وا هه‌له‌كه ره‌خساوه یان نا".
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا