کوردستانی
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
نرخی بەنزین زیاتر بەرزدەبێتەوە و سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه و پیشەسازی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیش رایدەگەینێت "كه‌می به‌نزین و قورسی ده‌ستكه‌وتنی و زۆری خواست له‌سه‌ری هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌یه‌تی".
ئەمڕۆ پێنجشەممە حەوتی حوزەیران، كه‌ریم عه‌لی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه و پیشەسازی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو به‌نزینه‌ی ئێستا له بازاڕه‌كان هه‌یه و به‌رده‌وام نرخه‌كه‌ی له گۆڕاندایه، له عیراقه‌وه به‌شێك له بازرگانان په‌یدای ده‌كه‌ن به‌قاچاخ هاورده‌ی ده‌كه‌ن، تێچوی زیاتر ده‌چێته‌سه‌ری له‌كاتی هاورده‌كردنه‌كه‌یدا، ئه‌وانیش به‌قه‌باره‌ی تێچوه زیاده‌كه نرخه‌كه‌ی زیاد دەکەن، هیچ چاودێریه‌كیش له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له‌سه‌ر به‌نزینی بازرگانی نییه".

ئاماژەی بەوەشکرد "له به‌رئه‌وه‌ی چاودێری له‌سه‌ر نرخی به‌نزینی بازرگانی نییه و ئه‌و به‌نزینه 800 دیناریه‌ش کە دابه‌شدەکرێت نه‌بووه‌تە جێگه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتییان، بۆیه به‌نزینی بازرگانی تا دێت نرخه‌كه‌ی به‌رزتر ده‌بێته‌وه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان پێویسته رێژه‌ی ئه‌و به‌نزینه 800 دیناریه زیاد بكات و كوالێتییه‌كه‌ی باش بكات و له هه‌مانكاتیشدا نرخه‌كه‌ی داببه‌زێنێت، ئه‌وكات ده‌توانرێت خواستی هاوڵاتییان پڕبكرێته‌وه و نرخی به‌نزینی بازرگان‌یش كه‌مبكرێته‌وه".
باسی لەوەشکرد "كه‌می به‌نزین و قورسی ده‌ستكه‌وتنی و زۆری خواست له‌سه‌ری هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌یه‌تی، هاورده‌كردنه‌كه‌شی رێگەیه‌كی روون و ته‌ندروست نییه، بۆیه نرخه‌كه‌ی ده‌وه‌ستێته سه‌ر میزاج و تێچوی بازرگانه‌كە".
بەیانی ئەمڕۆ نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی بەم شێوەیەبوو، یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ هەزار و 350 دینار، بەنزینی موحەسەن هەزار و 475 و هەرچی بەنزینی سۆپەریشە لیتری بە هەزار و 550 دینارە.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا