کوردستانی
"هیچ گرفتێکی مووچەی خانەنشینانمان نییە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری خانەنشینی شارستانی لە سلێمانی دەڵێت "هیچ گرفتێكی مووچه‌ی خانه‌نشینان نییه و مووچه هاتووە و لەئێستادا دابه‌شده‌كرێت، ئه‌و گرفته‌ش ته‌نها یه‌ك مانگ دروست بووه".
بەڕێوەبەری خانەنشینی شارستانی لە سلێمانی دەڵێت "هیچ گرفتێكی مووچه‌ی خانه‌نشینان نییه و مووچه هاتووە و لەئێستادا دابه‌شده‌كرێت، ئه‌و گرفته‌ش ته‌نها یه‌ك مانگ دروست بووه".
لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمەریکا ئاراس غەریب، بەڕێوەبەری خانەنشینی شارستانی لە سلێمانی رایگەیاندووە "گرفتی دواکەوتنی مووچە "ته‌نها یه‌ك مانگ دروست بووه، ئه‌ی بۆچی مانگی پێش‌و مووچه به‌ته‌واوه‌تی دابه‌شكراو كه‌س قسه‌ی نه‌كرد! هیچ گرفتێك نییه و ته‌نها دوو كاتژمێر دواكه‌وتبوو، هەروەها لەئێستادا شوێنی حه‌وانه‌وه، خێمه، كورسی، ئاوی سارد و هه‌موو شتێك بۆ خانەنشینان دابینکراوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "به‌نیازین جارێكی دیکە په‌نابه‌رینه‌وه بۆ دروستكردنی كارت بۆ مووچەی خانەنشینان، ئه‌وه‌ی له‌سه‌رئێمه لیستی مووچه‌ی خانه‌نشینانه ده‌ینێرین بۆ بانكه‌كان به ره‌سیدی بانكه‌كه‌وه، ئیتر بانكی ناوه‌ند و بانكی هه‌رێم (ته‌مویل) ی بانكه‌كان ده‌كه‌ن نه‌ك ئێمه، پاره لای ئێمه نییه من ته‌نها لیستی مووچه‌م له‌لایه".
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان چەند وێنە و گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوکرایەوە کە تێیدا دەردەکەوت، قەرەباڵغی و پەستانێکی زۆر هەیە لەکاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینان لە بانکەکان و ئەوەش بووەتە هۆی ناڕەحەتی و بێزاری خانەنشینان.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


