کوردستانی
کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاکردووە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتیی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاکردووە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتیی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتیی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "سبەینێ ئاسمان بە گشتیی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە نزیکەی (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى رۆژى".
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراویش بۆ ئەمڕۆ: هەولێر 41 پلە، دهۆک 40 پلە, سلێمانی 39 پلە, کەرکوک 44 پلە، هەرچی هەڵەبجەش 42 پلەی سیلیزی دەبێت.
ر. ئ
بیروڕا


