کوردستانی
لە پارێزگای ھەولێر 162 پرۆژە ئەنجامدەدرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لەسەر بودجەی پەرەپێدان و بە بڕی زیاتر لە 91 ملیار دینار 162 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای ھەولێر جێبەجێ دەکرێن.
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لەسەر بودجەی پەرەپێدان و بە بڕی زیاتر لە 91 ملیار دینار 162 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای ھەولێر جێبەجێ دەکرێن.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمساڵ بودجەیەکی باشتر بۆ پارێزگاکان تەرخانکراوە و لەسەر بودجەی پەرەپێدان 162 پرۆژەی خزمەتگوزرای لە سنووری پارێزگای ھەولێر ئەنجامدەدرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆژەکان لەسەر بودجەی زیاتر لە 91 ملیار دینار ئەنجامدەدرێن و بەشێک لە پرۆژەکان تازەن، کە 128 پرۆژەن و 34 پرۆژەشیان، پرۆژەکانی ساڵانی پێشوون و تەواو نەکراون.
ئاشکراشیکرد، پڕۆژەکان رێگەوبان، قیرتاوکردن، ئاو، ئاوەڕۆ، تەندروستی، پەروەردە و چەند پرۆژەیەکی دیکە لە خۆدەگرێت و جگە لەو پرۆژانەش، چەندین پرۆژەی ستراتیژیش ئەنجامدەدرێن.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


