کوردستانی
خشتەی سەردانکردنی زیندانیان لە جەژندا بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە خشتەی سەردانکردنی ژنان و منداڵانی سزادرا و راگیراوی لە رۆژانی جەژندا بڵاوکردەوە، بەپێی خشتەکە لە یەکەم رۆژدا رێگە بە هیچ سەردانکردنێک نادرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە خشتەی سەردانکردنی ژنان و منداڵانی سزادرا و راگیراوی لە رۆژانی جەژندا بڵاوکردەوە، بەپێی خشتەکە لە یەکەم رۆژدا رێگە بە هیچ سەردانکردنێک نادرێت.
لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانیدا هاتووە، یەکەم رۆژی جەژن تایبەت دەبێت بە بەڕێوەچوونی مەراسیمی جەژن و جەژنە پیرۆزە لەناو سزادراوان خۆیاندا لەگەڵ پەیوەندیی تەلەفۆنی سزادراوان بەکەسوکاریانەوە، رێگە بە هیچ سەردانکردنێک نادرێت.
خشتەی رۆژانی جەژنی چاکسازییەکە بەمشێوەیەیە:
1- یەکەم رۆژی جەژن تایبەت دەبێت بە بەڕێوەچوونی مەراسیمی جەژن و جەژنە پیرۆزە لەناو سزادراوان خۆیاندا، لەگەڵ پەیوەندیی تەلەفۆنی سزادراوان بەکەسوکار و دوور وڵاتانیان بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە، لەم رۆژەدا هیچ جۆرە سەردانێک بەگشتی و بەتایبەتی بۆ هیچ کەسێک ناکرێت .
2- دووەم رۆژی جەژن، رۆژی یەک شەممە رێکەوتی ( 10/7/2022 ) سەردانیکردن تەنها بۆ لای سزادراوانی ژنان دەبێت.
3- سێیەم رۆژی جەژن، رۆژی دوو شەممە رێکەوتی ( 11/7/2022 ) سەردانیکردن تەنها بۆ لای منداڵانی دانراو و راگیراو دەبێت.
4- کاتی سەردانکردن لە کاتژمێر ( 9:00 ) بەیانی تا ( 12:30 ) نیوەڕۆ دەبێت.
5- سەردانکردن تەنها بۆ کەسانی پلەیەک و نزیک لە سزادراوان و دانراوان و راگیراوان دەبێت ( دایک، باوک، خوشک، برا، کوڕ، کچ ، مام ، خاڵ ، پور، برازا، خوشکەزا ، داپیرە و باپیرە ) بەدەر لەم کەسانە سەردانکردن بۆ هیچ کەسێکی تر ناکرێت.
6- سەردانیکەر لەکاتی سەرداندا ناسنامەی باری کەسێتی یان کارتی نیشتمانی یان هەر بەڵگەنامەیەکی دیکەی فەرمیی پێبێت، کە جۆری ئەم خزمایەتییە پێناسە بکات، ئەگەرنا رێگە بەسەردانیکار نادرێت کە سەردانەکەی بکات .
ر. ئ
بیروڕا



