کوردستانی

کوشتارگەی سلێمانی داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کوشتارگەی سلێمانی داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات
مەودا میدیا-

بەرپرسی کوشتارگەی نوێی سلێمانی رایگەیاند، ئامادەکاریمانکردووە بۆ رۆژانی جەژنی قوربان بۆ سەربڕینی ئەو ئاژەڵانەی هاوڵاتییان بۆ قوربانیکردن دەیهێنن بۆمان و دەشڵێت"هەموو ئاژەڵێک پێش سەربڕین و دوای سەربڕین پشکنینی بۆ دەکەین".

سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی کوشتارگەی سلێمانی بۆ رۆژانی جەژنی قوربان بورهان عومەر، بەرپرسی کوشتارگەی نوێی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "کوشتارگەی سلێمانی لە تونایدایە رۆژانە زیاتر لە هەزار سەر ئاژەڵی بچوک (مەڕ و بزن) و زیاتر لە 100 سەر رەشەوڵاخ سەرببڕێت، داواش لە هاوڵاتییان دەکەین بە هیچ شێوەیەک لە دەرەوە ئاژەڵ سەرنەبڕن".

وتیشی "بۆ رۆژانی جەژن هەموو تیمەکانی کوشتارگەکەمان لە ئامادەباشیدادەبن و هەموو ئاژەڵێک پێش سەربڕین و دوای سەربڕین پشکنینی بۆ دەکرێت".

بەهۆی بڵابوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوڵاتییان دەکات کە ئەو ئاژەڵانەی دەیکەنە قوربانی لە کوشتارگەکان سەریانببڕن  و خۆیان بە دووربگرن لە ئەژەڵی سەربڕدراوی سەر شەقامەکان.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan