کوردستانی
داواکارییەک لە تەندروستیی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە رۆژانی جەژندا سەرجەم نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی بە شێوەی ئێشكگری 24 كاتژمێری بە رووی هاوڵاتییاندا كراوە دەبن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە رۆژانی جەژندا سەرجەم نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی بە شێوەی ئێشكگری 24 كاتژمێری بە رووی هاوڵاتییاندا كراوە دەبن.
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی هاتووە "بەمەبەستی ئامادەكاری و بەردەوامبوون لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان لەڕۆژانی پشووی جەژنی قورباندا، جگە لەنەخۆشخانە فریاكەوتنەكان سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەكانی پێدانی چارەسەری كیمیایی و سەنتەری چارەسەر بەتیشكی شێرپەنجەی سەنتەرەكانی شوشتنی گورچیلە و تیمەكانی (چاودێری تەندروستی ،پشكنینی ئاو، نەخۆشییە گوازراوەكان) بەردەوامدەبن لەپێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بەشێوەی ئێشكگر و هەریەك لە كلینیكە راوێژكارییەكانی تایبەت بە پشكنینی كۆرۆناش كراوەدەبن".
ئاماژە بەوەشکراوە "داوا لەهاوڵاتییان دەكەین لەكاتی بوونی هەر حاڵەتێكی كتوپڕدا پەیوەندی بە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستیی ژمارە 122وە بكەن".
س.ر
س.ر
بیروڕا


