کوردستانی

پێنج زیندانیکراوی بادینان بە مەرج ئازاددەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج زیندانیکراوی بادینان بە مەرج ئازاددەکرێن
مەودا میدیا-

تیمی كوردستانی عیراقی CPT رایدەگەیەنێت دوای جەژنی قوربان بە مەرج زیندانیانی بادینان ئازاددەکرێن، ئاماژە بەوەشکراوە بەهۆی کۆتایی هاتنی دەوام ئەمڕۆ نەتوانرا رێکارەکان تەواوبکرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی تەموزی 2022 تیمی كوردستانی عیراقی CPT بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر بڕیاری ئازادكردنی مەرجدار بۆ كۆڤان تاریق، یوسف شەریف، مەحمود ناجی و ئەمجەد یوسف، ھاوشان لەگەڵ پارێزەرانی دۆسیەی بادیناندا سەردانی سەرۆكی داواكاریی گشتیی ھەرێمی كرد و لەدوای دوو كاتژمێر لە گفتوگۆكردن، سەرۆكی داواكاری گشتی راڤەی ئەرێنی خۆی لەسەر دۆسیەكە پێشكەش كرد و لاری نەبوونی خۆی لەسەر ئازادكردنی ھەر پێنج زیندانیەكە دەربڕی.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تیمەكەیان یاوەری پارێزەرانی دۆسیەكەی كرد بۆ زیندانی چاكسازی گەورانی ھەولێر بەمەبەستی تەواوكردنی رێكارەكانی ئازادكردنی زیندانیان، بەڵام بە ھۆكاری تەواوبوونی كاتی دەوام، راییكردنی كارەكان كەوتنە دوای جەژنی قوربانەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan