کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ کێ کۆبووەوە و باسی چیکرا؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە دکتۆر بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کرد.
لە میواندارییەكەدا بارودۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنی عیراق تاوتوێكرا و هەوڵەكان بۆ كۆكردنەوەی هێز و لایەنە سیاسییەكان و زاڵكردنی زمانی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن بەرز نرخێندرا.
لە درێژەی گفتوگۆكاندا باسی رۆڵی حكومەت لە باشتركردنی ژیانی هاوڵاتییان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر كرا و بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بە گرنگ وەسفكرا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە درێژەدان بە سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال كردەوە و وتی "سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی وەزیران دەتوانن رۆڵی گرنگ و كاریگەر ببین لە بونیادنانی ئاشتی و سەقامگیری بۆ عیراق، هیوادارین گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن بكرێتە بنەمای كاركردن و هەموو هەوڵەكان لەپێناو داهاتوویەكی گەشتر بێت بۆ هاوڵاتییان".
س.ر

بیروڕا