کوردستانی
سەردانیکردنی زیندانیان بۆ جەژن راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لێپرسراوی هێزی چاکسازیی گەورانی سلێمانی رایدەگەیەنێت وەک چاکسازی گەورانی سلێمانی سەردانکردنی زیندانیکراومان بۆ جەژن راگرتووە، ئاماژەی بەوەشکرد هەفتەی رابردوو سەردانکردن هەبووە.
یادگار ئیبراهیم، لێپرسراوی هێزی چاکسازیی گەورانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "وەک چاکسازی گەورانی سلێمانی سەردانکردنی زیندانیکراومان بۆ جەژن راگرتووە، لەبەرئەوەی هەفتەی پێشتووتر سەردانیکردنمان بۆ کردن".
ئاماژەی بەوەکرد "بەهۆی نەخۆشی کۆلێراوە سەردانکردنی زیندانیان راگیرابوو، بەڵام ئێمە رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتیی گشتییمان وەرگرتووە کە هەفتە ناهەفتەیەک سەردانیکردنی زیندانیان هەبێت لە چاکسازی گەورانی سلێمانی، بۆیە ئەم هەفتەی جەژن سەردانکردنی زیندانیان نییە، چونکە هەفتەی پێشتووتر سەردانکردن هەبووە".
س.ر

بیروڕا