کوردستانی
تۆمەتبارێک بە تۆمەتی بریندارکردنی هاوڵاتییەک بە فیشەک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لە گەڕەکی کەڵەکنی سلێمانی تەقەی کردووە و هاوڵاتییەکی بریندارکردبوو.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "دوای ئەوەی دەنگی تەقە لە گەڕەكی كەڵەكن لە شاری سلێمانی بیسترا، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و دەركەوت بەهۆی شەڕەوە تۆمەتبارێك هاوڵاتییەكی بە فیشەك بریندار كردووەو هەڵاتووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "پاشان لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكانەوە بریندارەكە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد ، سەرنجام توانرا لە ماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیربكرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (ن ، ر ، ج لەدایكبوی 1997) بە بڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی 405/31 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە".
س.ر

بیروڕا