کوردستانی

دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی قاسەی مزگەوت دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی قاسەی مزگەوت دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ئاشکرایکرد دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە دزیان لە مزگەوت کردووە و لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایگەیاند "رۆژی 3/7/2022 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی سۆران نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی دیانا ئاگادارکرانەوە بە ھەبوونی دوو تاوانی دزی لە مزگەوتەکانی برایەتی و عەبدوڵڵا قادر لە گوندی دێلزیان".

ئاماژە بەوەکراوە "لە دوای چوونی مەفرەزەکانی نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی دیانا بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا کۆمەڵێک کەلوپەلی کارەبایی لە مزگەوتی برایەتی دزراوە لە مزگەوتی عەبدوڵڵا قادر قاسێکی خێرخوازی شکێندراوە دوای بەدواداچوون توانیان بە کەمتر لە پێنچ کاتژمێر دوو تۆمەتبار دەستنیشان بکەن".

پۆلیسی سۆران باسی لەوەشکرد "دوای ئاگادارکردنەوە دادوەری لێکۆلینەوەی سۆران دوو تۆمەتبارەکە دەستگیرکران دانیان نا بە تاوانەکەیان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan