کوردستانی
بەهۆی سەرپێچییەوە 14 بەنزینخانە سزادران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگای هەولێر 14 بەنزینخانەی لە هەولێر سزادا بەهۆی خراپی فرۆشتنی بەنزین و دەستكاریكردنی كوالێتییەكەی، ئاماژە بەوەشدەکات لە شەش مانگی ئەمساڵدا 136 بەنزینخانە سزادراون.
پارێزگای هەولێر 14 بەنزینخانەی لە هەولێر سزادا بەهۆی خراپی فرۆشتنی بەنزین و دەستكاریكردنی كوالێتییەكەی، ئاماژە بەوەشدەکات لە شەش مانگی ئەمساڵدا 136 بەنزینخانە سزادراون.
لە راگەیەندراوێکدا پارێزگای هەولێر رایگەیاند "بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بە هاوڵاتییان و لە بەرانبەر دەستكاریكردنی كوالیتی بەنزین، لەم هەفتەیەدا (14) بەنزینخانەی دیکە لە هەولێر و دەورووبەری لەلایەن لیژنەی پشكنین و چاودێریكردنی بەنزینخانەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر سزادراون و رێكاری یاسایی لە بەرانبەر خاوەنەكانیان گیراوەتەبەر".
ئەوەشخراوەتەڕوو "كۆی گشتی ئەو بەنزینخانەی لەسەرەتای مانگی (6)ی ئەمساڵ تاكو ئەمڕۆ سزادراون (136) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (2) بەنزینخانەی دیکە بەهۆی دووبارەكردنەوەی سەرپێچی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستكاریكردنی كواڵیتیی، ناوەكانیان بڵاودەكەینەوە، كە بریتین لە بەنزینخانەی MH و بەنزینخانەی رێگەی بەحركە".
ئاماژە بەوەشکراوە "هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی شارەكەمان، دڵنیا دەكەینەوە تیمەكانی لیژنەی پشكنین و چاودێریكردنی بەنزینخانەكان بەردەوامن لەگرتنە بەری ڕێكاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر كەس و خاوەن بەنزینخانانەیەك، كە بەنزینی خراپ دەفرۆشنە هاووڵاتییان و دەستكاری كوالێتی بەنزین دەكەن".
پارێزگای هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەكات "لەكاتی تێبینیكردنی هەر جۆرە سەرپێچیەك لە بەنزینخانەكان و فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستكاریكردنی كوالێتیەكەی لەزووترین كات ئاگاداری قایمقامییەتی ناوەندی هەولێر بكەنەوە".
س.ر
س.ر
بیروڕا


