کوردستانی

رێنمایی نوێ لە تەندروستییەوە بۆ هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێنمایی نوێ لە تەندروستییەوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رێنماییەكانی خۆپاراستن لە نەخۆشی تای خوێنبەربوونی بڵاوکردەوە و داوا لە هاوڵاتییان دەکات پابەندی رێنماییەکان بن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "نەخۆشی تای خوێنبەربوون لەنێوان ئاژەڵەكان دەگوازرێتەوە، هەروەها بۆ مرۆڤیش، بەهۆی گەنە و مێرووەكانی كە لەسەر ئاژەڵەكان دەژین و بەهۆی خوێن و گۆشتی ئاژەڵەكەوە دەگوازرێتەوە".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروسستی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ دووربوون لەنەخۆشی تای خوێنبەربوون پێوستە لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی ئەم ڕێنماییە زانستیانە جێبەجێ بكرێت:

1- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت، كەڕێگەپێدراون و پزیشكی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەكات.

2- لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ و كەوڵكردن یان پارچە پارچەكردنی گۆشتەكەیدا پۆشینی جلوبەرگی خۆپارێزی وەك (دەستكێش، جزمە، سەدریەی پلاستیك، ماسكی دەموچاو) پێویستە لەبەربكرێن.

3- نابێت خانەوادە یان خەڵك كۆببنەوە لەچواردەوری سەربڕەكە (قەساب) و نابێت هاوكاری بكەن لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچە كردنی گۆشت.

4- بەبێ دەستكێش مامەڵە لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەكە و دوای پۆشینی دەستكێش و كەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەكە پارچەپارچە بكە و پاشان دەستت بەباشی بشۆ.

5- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەكان و دانانی كیسی داخراو و فڕێدانی بۆ شوێنی تایبەت .

6- بەكارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەكردنی تایبەت بەگۆشت و شتن و پاكژكردنەوەی تەختە و چەقۆكان دوای بەكارهێنان.

7- پاككردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەكەی لێ سەردەبڕێت و بەتایبەت ئەو شوێنانەی خوێنی لێیە بەماددەی كلۆریین (بلیچ- موعجیزە) ڕوونكراوە.

8- باشتر وایە گۆشت دوای سەربڕینی ئاژەڵ بۆ ماوەی نیو كاتژمێر لە پلەی (4 – 8) پلەی سەدی هەڵبگیرێت پاشان بەكاربهێنریت، بەڵام گۆشتی كوڵاو هیچ كێشەی نیە و سەلامەتە و نابێتە هۆی توشبوون بەنەخۆشی تای خوێنبەربوون.

9- ئەگەر ئاژەڵ گەنە یان مێرووی تری هەبوو باشتر وایە نەیكڕیت یان سەری نەبڕێت بۆ دوربوون لە نەخۆشی تای خوینبەربوون.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan