کوردستانی
قایمقامییەتی سلێمانی: لە شەش مانگدا زیاتر له 171 تۆن كاڵا و شمه‌ك لەناوبراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە شەش مانگدا زیاتر له 171 تۆن كاڵا و شمه‌كیان لەناوبردووە، ئاماژە بەوەشکراوە بەبڕی (181) ملیۆن دینار و (100) هه‌زار دینار شوێنەکان سزادراون.
قایمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە شەش مانگدا زیاتر له 171 تۆن كاڵا و شمه‌كیان لەناوبردووە، ئاماژە بەوەشکراوە بەبڕی (181) ملیۆن دینار و (100) هه‌زار دینار شوێنەکان سزادراون.
لە راگەیەندراوێکدا قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند "بە پشتبەست بە ئاماری تۆمارکراو لە هۆبەی ئامار و تەکنەلۆجیای زانیاری دیوانی قایمقامیەتی سلێمانی، لە ماوەی ئەمساڵدا لە بەرواری (2022/1/1) تاوەکو (2022/7/1) لیژنە هاوبەشەکان (43) هه‌زار و (715) سەردانیان بۆ بازار‌و شوێنە گشتییەکانی شاری سلێمانی ئەنجامداوە، ئەم رێژەیەش بە بەراورد بە شه‌ش مانگی کۆتای ساڵی رابردوو زیادیکردووە، بەجۆرێک لە شه‌ش مانگی کۆتای ساڵی رابردوودا (42) هه‌زار و (966) سەردان ئەنجام درابوون بەمەش رێژەی سەردانەکان به رێژه‌ی به (5%) زیادیکردووە".
ئاماژە بەوەکراوە "ژمارەی سەرپێچیەکان بەهۆی زیاتر پێدانی رێنماییەکان بە رێژەی (1%) کەمی کردووە، بەجۆرێک لە شه‌ش مانگی ساڵی رابردوو سێ هه‌زار و (939) حاڵەتی سەرپێچی تۆمار کراوە، به‌ڵام لە شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئەمساڵدا سێ هه‌زار و (687) حاڵەتی سەرپێچی تۆمارکراون".
دواین ئامار وردەکاری شه‌ش مانگی کار‌و چالاکییەکانی دیکەی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لەم ساڵدا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کردووە:
ئاگادارکردنەوە: دو هه‌زار و (456) پسوڵە
داخستن: (403) شوێن
دادگا: (130) حاڵەت
مەوادی لەناوبراو: (171) تۆن و (786) کیلۆگرام
غەرامە: (181) ملیۆن دینار و (100) هه‌زار دینار
س.ر
داخستن: (403) شوێن
دادگا: (130) حاڵەت
مەوادی لەناوبراو: (171) تۆن و (786) کیلۆگرام
غەرامە: (181) ملیۆن دینار و (100) هه‌زار دینار
س.ر
بیروڕا


