کوردستانی

منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارە ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان دانشتووی ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر لە ئاودا خنکا، پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژێ پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "کەمێک پێش ئێستا تەرمی منداڵێک بەناوی (ل . م . ع) رەگەزی نێر، تەمەن 5 ساڵان، دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر ( قەڵادزێ ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە بەوتەی کەسوکاری لە رووبارێکی نزیک سنوورەکە خنکاوە".

ئاماژەی بەوەکرد "دوای ئاگادارکردنەوەیان هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست، دوای پشکنین و توێکاری بۆ تەرمەکەی دەرکەوت لەناو ئاودا خنکاوە و پاش گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە رێکخراوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan