کوردستانی

پێشبینىییەکانی کەشوهەوا بۆ رۆژانى جەژن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشبینىییەکانی کەشوهەوا بۆ رۆژانى جەژن
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ رۆژانی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان بێت پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێشبینى دەکرێت رۆژى شەممە و یەکشەممە ئاسمانى هەرێم ساماڵ بێت لە گەڵ هەندێک پەڵەهەور بە تایبەت لە ناوچەکانى پارێزگای دهۆک، هەوەها پلەکانى گەما بۆ رۆژی شەممە بەم شێوەیە خوارەوە دەبێت:

- هەولێر (43-44) پلە
- سلێمانى  (41-42) پلە
 - دهۆک (42-43) پلە
 - هەڵەبجە (43-44) پلە
- کەرکوک (45-46) پلە
- گەرمیان  (46-47) پلە

هەروەک کەشناسیی هەرێم ئاماژەی پێکردووە، رۆژی یەکشەممە پلەکانى گەرما یەک پلە بەزرتر دەبێتەوە بەراورد بە رۆژى پێشوو.

ئەوەشخراوەتەڕوو "رۆژى دووشەممە پلەکانى گەرما 4 پلە دادەبەزێت، واتە دەگەڕێتەوە بۆ ئاستى پێوانەیی خۆی (ئەمڕۆ هەینى)، سەبارەت بە تۆز و خۆڵ پێشبینى دەکرێت رۆژى یەکشەممە تۆزێکى سووک دروست بێت لە باشوورى هەولێر و تۆزێکى مام ناوەند لە گەرمیان و کەرکوک دەوروبەرى لە کاتەکانى شەودا".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە