کوردستانی

یەکێتی مژدەیەکی خۆش رادەگەیەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی مژدەیەکی خۆش رادەگەیەنێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ 8ی تەموزی 2022 مەکتەبی سیاسی بە سەرۆکایەتیی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە دەباشان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، لە پەیامێکدا رایدەگەیەنێت لەگەڵ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا دۆسییەكانی وەک بودجە، مووچە و شایستەکانی دیکەی گەلەکەمان لە دۆخی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان کە بەشێکی دانەبڕاوی سیاسەتی یەکێتییە، بەرەو چارەسەر ھەنگاو دەنێت.

‎لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و عیراق، کورتەیەکی لەسەر دواهەنگاوەکانی وەفدی دانوستانی یەکێتی لە بەغدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عیراق، باڵیۆز و نوێنەرایەتی وڵاتان پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەدا، هەموو لایەنەکان لەسەر سیاسەتی راست و دروستی یەکێتی کۆکن کە بە شێوەیەکی راستەوخۆ داکۆکی لە پرەنسیپەکانی سازان، هاوسەنگی و شەراکەت دەکات و ئەم پرەنسیپانەش درێژەدانە بە هەمان سیاسەتی سەرۆک مام جەلال لە سەردەمی زێڕینی رۆڵی کورد لە بەغدا.

‎کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی هەڵوەستەی لە ئاستی رەوشی دیالۆگی یەکێتی و هێز و لایەنە عیراقییەکان کرد کە بەهۆی یەکڕیزی، یەکئاڕاستەیی و یەکدەنگی حزبییەوە  ئەمڕۆ بە سەربەرزییەوە ماڵی سەرۆک مام جەلال لە بەغدا بووەتە شوێنی پێکگەیشتنی ئاڕاستە، دید و بۆچوونە جیاوازەکان و دیدارەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی درێژەی هەمان کولتووری سەنگینی سەرۆک مام جەلالە بۆ دروستکردنی رایەڵەی پەیوەندی نێوان پێکھاتەکان و پاراستنی ئیستحاقە دەستوورییەکانی گەلەکەمان لە عیراقی نوێ.

‎لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عیراق کرا و لەمبارەیەوە وێڕای پشتیوانی لە چاکسازییە حزبی و حکومییەکان و پشتیوانی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و تیمی یەکێتیی لە حکومەت، تەئکیدکرایەوە کە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عیراق و سەنگی سیاسەتی یەکێتی لە پایتەختی فیدراڵی رێ بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی هەرێمی کوردستان خۆشتردەکات بەو پێیەی هاوکات لەگەڵ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا دۆسییەكانی وەک بودجە، مووچە و شایستەکانی دیکەی گەلەکەمان لە دۆخی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان کە بەشێکی دانەبڕاوی سیاسەتی یەکێتییە، بەرەو چارەسەر ھەنگاو دەنێت.

لە کۆتاییدا مەکتەبی سیاسی پێداگری یەکێتی لە ئیستیحقاقی سەرۆک کۆمار و کاندیدی پەسەندکراوی خۆی بۆ ئەو پۆستە دووپاتکردەوە و تەئکیدیشی لەسەر پێویستی پێکهێنانی حکومەتێکی هاوسەنگ، تەوافوق و خزمەتگوزار کردەوە کە مەبەستی سەرەکی لە پێکهێنانی ئەو حکومەتەش خزمەتکردنی هاوڵاتییان و باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان بێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە