کوردستانی

وەزارەتی کارەبا: لە رۆژانی جەژندا 16 بۆ 17 كاتژمێر كارەبا دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی کارەبا: لە رۆژانی جەژندا 16 بۆ 17 كاتژمێر كارەبا دەدرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی پێدانی کارەبای بۆ رۆژانی جەژن بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت لە رۆژانی جەژنی قورباندا 16- 17 كاتژمێر كارەبا دەدرێت.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبای هەرێم هاتووە "وەزارەتی كارەبا هەموو هەوڵەكانی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی لەماوەی رۆژانی جەژندا زۆرترین بڕە كارەبا بە هاوڵاتییان بدات، بە پشت بەستن بە بەرهەمهێنانی 3500 مێگاوات كارەبا، لە هەر چوار رۆژی جەژندا، ماوەكانی پێدانی كارەبا لەنێوان 16بۆ 17 كاتژمێردا دەبێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لە رۆژانی جەژندا، زیاتر لە 7000 كرێكار و فەرمانبەر 24 كاتژمێر لە كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكان  و  وێستگەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا و سیانەكان و پۆلیسی كارەبا بە شێوەی ئیشكگریی لە خزمەتی هاوڵاتییاندا دەبن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە