کوردستانی

بەم بەیانی جەژنە هەواڵێکی ناخۆش راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەم بەیانی جەژنە هەواڵێکی ناخۆش راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان گیانلەدەستدانی دووبرای لە قەزای کەلار راگەیاند کە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سوتەمەنیان پێبووە لەکاتی دەرهێنانی بەنزین لە تەنەکرەکە یەکێکیان جگەرەی پێبووە و بەوهۆیەوە تەنکەرەکە تەقیوەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 9ی تەموزی 2022 عەلی جەمال قەدوری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند " لە ناحیەی رزگاری سەر بەقەزای کەلار دو برا کە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سوتەمەنیان پێ بوە لەکاتی دەرهێنانی بەنزین لەنێو تانکەرەکەیان یەکێکیان جگەرەی کێشاوە".

ئاماژەی بەوەکرد "بەهۆی زۆری غازی ناو تانکەرەکە، لەکاتی کێشانی جگەرەکە تانکەرەکە تەقیوەتەوە و لەئەنجامدا هەردوو براکە گیانیان لەدەستداوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "ئەو دوو برایەی گیانیان لەدەستداوە بەناوەکانی (مەڵبەند عەبدوڵڵا رەشید) لەدایکبووی 1991 و (ئازەر عەبدوڵڵا رەشید) لەدایکبووی 1998 دانیشتوی قەزای کەلارن، لەدوای دەرهێنانەوەی تەرمەکانیان رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی کەلار کراون بەمەبەستی توێکاری بۆ لاشەکانیان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە