کوردستانی

قایمقامی هەولێر: ئەمڕۆ بۆریی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر چاکدەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قایمقامی هەولێر: ئەمڕۆ بۆریی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر چاکدەکرێتەوە
مەودا میدیا-

 قایمقامی هەولێر رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ بۆریی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر چاکدەکرێتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات ئەو بۆرییەی ئاو بۆ نزیکەی 40٪ـی دانیشتووانی هەولێر دابیندەکات.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 9ی تەموزی 2022 بۆریی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر چاکدەکرێتەوە, هەر دوێنێ تیمەکان دەستیان کرد بە چاککردنەوەی بۆرییەکە و ئەمڕۆش کارەکەیان تەواو دەکەن، بەدڵنییاوە چەند کاتژمێرێکی دەوێت بۆ خاوێنبوونەوەی ئاوەکە و دواتر دەنێردرێتەوە ماڵەکان".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو بۆرییەی ئاو بۆ نزیکەی 40٪ـی دانیشتووانی هەولێر دابیندەکات، بەڵام ژمارەیەکی زۆر بیری ئاو لێدراوە و بەشێکی هاوڵاتییان بەهۆی ئەو بیرانەوە ئاویان پێدەگات".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە