کوردستانی

بەهۆی دانانی سروودێکی رژێمی بەعسەوە لە هەولێر هۆتێلێک داخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی دانانی سروودێکی رژێمی بەعسەوە لە هەولێر هۆتێلێک داخرا
مەودا میدیا-

بە بڕیاری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر هۆتێل رۆزالین داخرا بەهۆی ئەوەی لەجیاتی لافیتەی بەخێر هێنانی میوانان گرتەیەكی سروودی سەرۆكی رژێمی پێشووی دانابوو.

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە "هۆتێلی ناوبراو لە جیاتی لافیتەی بەخێر هێنانی میوانان: گرتەیەكی سروودی سەرۆكی رژێمی پێشووی دانابوو، بۆیە بە بڕیاری پارێزگاری هەولێر ئەو هۆتێلە داخراو لێپێچینەوەی یاسایی لەگەل ئەنجام درا".

ئەوەشخراوەتەڕوو "بەھۆی پابەند نەبوون بە یاسا و رێنماییەكانی حكومەتی ھەریمی كوردستان و رێنمایی گەشتوگوزار
لەلایەن تیمەكانی گەشتوگوزار بە ھاوكاری پولیسی قائیمقامیەت شوێنەكە داخرا".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە