کوردستانی

هاوڵاتییەکی بیانی لە هەرێمی کوردستان خنکا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییەکی بیانی لە هەرێمی کوردستان خنکا
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان هاوڵاتییەکی بە رەگەز هیندی کە کرێکارە لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی هەولێر لەکاتی مەلەکردن لە سنووری مێرگەسوور خنکا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی سۆران رایگەیاند "بەیانی ئەمرۆ شەممە 9ی تەموزی 2022 یەکەم رۆژى جەژنى قوربان هاوڵاتییەک کە بە رەگەز هیدنییە و لە کۆماپانیایەک لە هەولێر کرێکارە لەکاتی مەلەکردندا لە سنوری مێرگەسوور خنکاوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "رووداوەکە لە رووباری رێزان لەسنوری قەزای مێرگەسوور بووە و هاوڵاتییەکە ناوی (DEVARAJU ENAGANTI)ە و لهدايكبووى سالى 1984 و خەڵکی وڵاتی هیندستانە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "ئەو کرێکارە لەگەل کۆمەڵێک کرێکاری هاورێی بۆ گەشت و سەیران سەردانی رووباری رێزانیان لە سنووری قەزای مێرگەسوور کردووە و لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە، تیمەکانی مەلەوانی مێرگەسوور بەدرێژايي رووبارى رێزان لە گەڕاندان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە