کوردستانی

کوشتارگەی سلێمانی ئاماری ئەو ئاژەڵانەی بڵاوکردەوە کە شیاونەبوون بۆ بەکارهێنان

مەودا میدیا - سلێمانی |


کوشتارگەی سلێمانی ئاماری ئەو ئاژەڵانەی بڵاوکردەوە کە شیاونەبوون بۆ بەکارهێنان
مەودا میدیا-

کوشتارگەی سلێمانی ئاشکرایکرد لە یەکەم رۆژی جەژندا 50 ئاژەڵ دیاریکروە کە شیاوی بەکارهێنان نین، ئاماژە بەوەکراوە ئەو ئاژەڵانە رەتکراونەتەوە و بەڕێگەیی زانستی مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە.

شاڵاو عارف، بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی بە مەودا میدیای رایگەیاند "لە ئەنجامی پشکنینی پزیشکی ستافی کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی تەنها لەماوەی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان 50 ئاژەڵ دیاریکراوە کە لە رووی تەندروستی شیاو نەبووە بۆ بەکارهێنان".

ئاماژە بەوەکرد "ئەو ئاژەڵانە رەتکراونەتەوەو بەڕێگەیی زانستی مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە، ئیدی تێدەگەن لە مەترسی قوربانیکردن بێ پشکنین".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە